زانا هۆڵه‌ندیه‌كه: له‌مه‌ودوا پێشبینی بومه‌له‌رزه ناكه‌م
وێستگە ستایل-
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی خوێنه‌ری پێشبینیه‌كانی زانای هۆڵه‌ندی بواری بومه‌له‌رزه" فرانك هۆگربیتس" پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن هۆكار چییه فرانك به‌م دواییانه ونه و پێشبینیه‌كانی خۆی ناڵێت.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا فرانك له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانی له یوتیوب و فه‌یسبووك به‌رده‌وام پێشبینی خۆی له بواری بومه‌له‌رزه زانی بڵاوده‌كرده‌وه، یان له‌ڕێی سایتی هۆڵه‌ندی تایبه‌ت به زانستی بومه‌له‌رزه زانی SSGEOS، به‌ڵام پاش ده‌ستپێكی جه‌نگی غه‌ززه فرانك ده‌ستی كرد به پۆستكردن له‌سه‌ر جه‌نگی غه‌ززه و بنه‌چه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و مێژووه‌كه‌ی و به‌رده‌وام بوو له ڕه‌خنه‌گرتن له حكومه‌تی ئیسرائیل له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یكاته سه‌ر هاوڵاتیان له غه‌ززه و ته‌نانه‌ت پێشبینی ئه‌وه‌شی ده‌كرد به‌هۆی هێزی بۆردومانكردنی غه‌ززه بومه‌له‌رزه ڕوبدات.
به‌ڵام له 5 ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه فرانك له پۆستكردن له‌باره‌ی پێشبینیه‌كانی له‌سه‌ر ڕووداوه گه‌ردونیه‌كان وه‌ستاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕویداوه.
یه‌كێك له‌و پۆستانه‌ی فرانك كردویه‌تی له هه‌ژماره‌كه‌ی له" ئێكسی" و له SSGEOS تیایدا نوسیویه‌تی" پێویسته جیهان بێته ده‌نگ و به‌یه‌كه‌وه داوای وه‌ستاندنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه بكه‌ن كه ئێستا به‌سه‌ر دانیشتوانی غه‌ززه دێت، پێشبینی كردنی ڕوودانی بومه‌له‌رزه هیچ سوودی نییه ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه به‌رده‌وام بێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕۆحی مرۆڤه‌كان ڕزگار بكه‌ین به‌م پێشبینیانه، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارماندا ئه‌م خزمه‌تگوزاریه له ئێستادا بوه‌ستێنین"
PM:05:17:30/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 6984
جار خوێنراوه‌ته‌وه