ڤیدیۆ: شاییه‌كه‌یان لێ‌بوو به شین
وێستگە ستایل-
له ڕوداوێك كه ڕه‌نگه تۆی خوێنه‌ریش باوه‌ڕی پێ نه‌كه‌یت، بوكێك له تایلاند به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی و له ڕۆژی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یاندا كوژرا.
زاوا پاش خواردنه‌وه‌ی مه‌ی سه‌رخۆش بووه، كه‌وتۆته ته‌قه كردن له ئاهه‌نگه‌دا به‌ده‌ستی زاوا 5 كه‌س كوژراون و بوكێ یه‌كێك بووه له كوژراوه‌كان و پاش ئه‌وان زاوا كۆتایی به‌ژیانی خۆشی هێناوه.
كاتژمێر 11 ی شه‌و، له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له ناوچه‌ی وانگ نام خیو كه كه‌وتۆته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی تایلاند ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری هه‌بووه له‌نێوان خانمێكی 29 ساڵ و زاوایه‌كی 44 ساڵ، میوانه‌كان له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌ستیان به‌وه كردوه زاوا كه پێشتر پیشه‌ی سه‌رباز بووه له‌گه‌ڵ بووك بۆته شه‌ڕیان و توڕه بووه، له‌وێدا به‌ده‌ست ڕێژی گوله بوك و دایكی بووك و خوشكه‌كه‌ی كوشتووه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له میوانه‌كان و له‌كۆتایدا فیشه‌كێكی ناوه به قوڕگی خۆیه‌وه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
PM:01:09:29/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 15344
جار خوێنراوه‌ته‌وه