نه‌خۆشی ده‌رده پاشا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت چی ڕووده‌دات؟
وێستگە ستایل-
نەخۆشی دا‌و الملوك یان پاشا، میری کە لە پزیشکیدا ( Gout ) بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بیستراوە لەبەر ئەوەی تەنها لە ناو پاشا و دەوڵەمەندەکاندا رووی دەدا و زیاتر ئەوانیش توش دەبوون و گیرۆدەی ئەم دەردە ببون،ئەمەش بە هۆی ئەوەی ئەوان زۆربەی خواردنەکانیان گۆشت و خواردنی پڕ پرۆتین بوو بۆیە ناویان نا نەخۆشی پاشا، نەخۆشییەکی باو‌و و شێوەیەکی ئالۆزی هەوکردنی جۆمگەیە کە دەتوانێت دووچاری هەموو کەس بێت ، ئەم نەخۆشییە تایبەتمەندە بەوەی کە لە ناکاو و ئازارێکی زۆر دروست دەبێت، هەڵئاوسان، سووربوونەوە، لە کاتی دەست لێدان ئازار دروست ئەبێت، زۆر جار ئەم نەخۆشییە لە پەنجە گەورەی پێ دروست دەبێت دکتۆر دارا پسپۆڕی ھەناو و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت چی ڕووده‌دات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"بۆ دەست نیشان کردن و پێدانی چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشیە دەردە پاشا (دا‌و النقرس)چەند پێوەرێکی تایبەت ھەیە
کە لە لایەن پزیشکی جومگەو رۆماتیزمەوە دیاری دەکرێ.
واتا تەنھا بە نەخواردنی گۆشتی سور ناتوانرێ ئەم نەخۆشی یە چارەسەر بکرێت، بۆیە ھەر نەخۆشێک لە دو جار زیاتر توشی ئەم گرفتە بێت یان گرفتی گورچیلەی ھەبێ ئەوە پێویستە چارەسەر وەربگرێ .
چارەسەر وەرنەگرتن یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکیەکانی
1- داخوران و شکست بوونی جومگە
2- بێھێزبوون و لە کارکەوتنی گورچیلە کە گرفتێکی زۆر گەورەیە
PM:03:31:28/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوهتهوه