‌به‌م هه‌نگاوانه‌ چاره‌سه‌ری ماندوێتی درێژخایه‌ن بكه‌

وێستگە ستایل-

له‌ئێسادا زۆر كه‌س به‌ده‌ست ماندوێتی به‌رده‌وامی جه‌سته‌یانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی تاك و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌زێت.

دكتۆره‌ یانا گریبۆك به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری Health Buddy له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی Gazeta.Ru وتویه‌تی"ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌سه‌ره‌تادا به‌یانیان هه‌ست به‌ ماندوێتی و هیلاكی ده‌كه‌ن و زیاتر توشی په‌تای وه‌رزی ده‌بن به‌به‌رده‌وامی، ته‌نانه‌ت پاش وه‌رگرتنی پشوو هه‌ست به‌ ئازاری سه‌ریان ده‌كه‌ن و ناتوانن گرنگی بده‌ن به‌ كاره‌كانیان وه‌ك پێویست"

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" چه‌ند ڕێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرتی ماندوێتی به‌رده‌وام، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئه‌نجامدانی یۆگا و سیستمی هه‌ناسه‌دانی قوڵ و هه‌ر كارێك ده‌كه‌یت سه‌ره‌تا گرنگترینیان بخه‌ره‌ به‌رده‌می خۆت و پلان بۆ كاره‌كه‌ت دابنێ و له‌سه‌ره‌تادا گرنگتریت كار و پاشان كاره‌ لاوه‌كیه‌كانت ئه‌نجامبده‌، ڕاهێنانی وه‌رزشی و جه‌سته‌ی‌ تایبه‌ت بكه‌ به‌ به‌رده‌وامی"

ئه‌وه‌ش كه‌ پێویسته‌ له‌بیر نه‌كرێت گرنگیدان به‌ كاتی نوستن و سیستمی خواردنی هاوسه‌نگ هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به‌ ماندوێتی كه‌م ببێته‌وه‌. 


PM:12:08:20/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌