بۆ خانمانی دووگیان، بۆچی گرنگە ئاسن و فۆلیک ئەسید وەربگرن؟
وێستگە ستایل-
خانمانی دووگیان پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆچی گرنگه ئاسن و فۆلیك ئه‌سید له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا وه‌ربگرن، دکتۆرە تاڤان پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبون و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه.
دکتۆرە تاڤان ده‌ڵێت"بۆ خانمانی دووگیان زۆر گرنگە فۆلیک ئەسید وەربگرن تەنانەت سێ مانگ پێش دووگیانبون چونکە فۆلیک ئەسید بەرپرسە لە دروستکردنی خانەکانی کۆرپەلەکە، ناهێڵیت کەمو کوڕی دروست ببێت لە مێشک و دەمارەکان دا"
دووەم ماددەی گرنگ ، ئاسنە، کە یارمەتی دایکی دووگیان دەدات بە باشترین شێوە خوێن دروست بکات بەمەش خواردن و ئۆکسجین بە تەواوی دەگات بە کۆرپەلە ، دایکەکە توشی کەم خوێنی نابێت ، کۆرپەکەش تەندروست دەبێت بۆیە زۆر گرنگە خانمانی دووگیان ئاسن و فۆلیک ئەسید بە تەواوی و بە ڕێک وپێکی وەربگرن"
PM:03:30:19/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1168
جار خوێنراوه‌ته‌وه