دایكێك به‌هۆی به‌كارهێنانی پاككره‌وه‌ی قاپ شتن بینایی چاوه‌كانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
دایكی سێ منداڵه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شله‌یه‌كی پاككردنه‌وه چۆته چاویه‌وه له‌كاتی كاركردنی، بینایی چاوه‌كانی له‌ده‌ستدا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌ڵام بۆ هه‌میشه زیان به چاوی گه‌یشتوه.
تۆنی براون له بێرمنگهام له‌كاتی شۆدنی قاپ له شوێكی كاره‌كه‌ی شله‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی قاپ چۆته چاویه‌وه بینایی و هه‌ردوو چاوی له‌ده‌ستداوه، ئه‌م ئافره‌ته 37 ساڵه ده‌ڵێت" پاش ئه‌وه‌ی شله‌ی خاوێنكردنه‌وه‌كه چۆته چاومه‌وه هه‌ستم به ئازارێكی زۆر كرد به ڕادده‌یه‌ك نه‌متوانیوه چاوه‌كانم بكه‌مه‌وه .
پاش گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه پزیشكه‌كان ئاگاداریان كردۆته‌وه له سوتانی گلێنه‌ی چاوه‌كانی ئه‌وه‌ش وایكردوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بینایی چاوه‌كانی له‌ده‌ست بدات، پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ئێستا دوباره بینایی چاوی بۆگه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" چاوم توشی هه‌ستیارییه‌كی به‌هێز بووه به‌ڕوناكی و ناتوانم به بێ چاویلكه بچمه ده‌ره‌وه"
تۆنی ده‌ڵێت" ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ته‌واو نابینا بووم، خێزانه‌كه‌ن نان و ئاویان پێده‌دام و جلوبه‌رگیان ده‌گۆڕیم، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌وه هه‌ستێكی زۆر ناخۆش و بێزاركه‌ر بوو "
پسپۆڕێك له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت" پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ مادده‌ی كیمیاوی به‌ركه‌وتنیان هه‌یه له شوێنی كاره‌كه‌یان پێشتر ڕاهێنانیان پێكرابێت و ڕێنمایی پێویستیان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌حاڵه‌تی له‌م جۆره دووربن"
PM:07:44:19/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه