ئه‌مه‌ریكا: هه‌رزه‌كارێك پاش ڕزگاربوونی له سوتان، پله‌ی ئه‌فسه‌ری ڕێزلێگیراوی پێبه‌خشرا
وێستگە ستایل-
ئێستا بووه به‌هه‌رزه‌كار، له‌ته‌مه‌نی 2 ساڵیدا به‌هۆی كه‌وتنه‌وه خواره‌وه‌ی مۆمێك بۆسه‌ر جیگاكه‌ی %80 ی جه‌سته‌ی سوتا و له‌و كاته‌دا پزیشكه‌كان بێ ئومێد بوون له‌وه‌ی له ژیاندا بمێنێت.
ئه‌م گه‌نجه ناوی" زه‌ید گارسیا" یه دانیشتوی ویلایه‌تی ته‌كساسه له ئه‌مه‌ریكا، پاش سوتانی جه‌سته‌ی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا هه‌ردوو چاوی و هه‌ردوو ده‌ستی له‌ده‌ستداوه و له ته‌مه‌نی 10 ساڵیه‌وه خه‌ون به‌وه ده‌بینێت ببێته ئه‌فسه‌ری پۆلیس، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئاواته‌ی پۆلیسی ته‌كساس پله‌ی ئه‌فسه‌ری ڕێزلێگیراوی پێبه‌خشیوه.
ئه‌و كاته‌ی زه‌ید سه‌ردانی ئه‌كادیمیای پۆلیسی هیوستن ی كردوه له باكوری هیوسیتن بۆ فێرخوازان خه‌ڵاتی ئه‌ندامی ڕێزلێگیراوی پێبه‌خشراوه ، له خولێكی تایبه‌تدا چه‌ندین زانیاری ئه‌فسه‌ری فێری زه‌ید كراوه.
پاش سوتانی زه‌ید به پله چوار ژماره‌یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری بۆكراوه، پزیشكه‌كان چاوی زه‌یدیان به پێست داپۆشیوه به‌و هیوایه‌ی چاك ببێته‌وه، ئێستاش زه‌ید له خه‌ونی ئه‌وه‌دایه چاوه‌كانی چاك ببێته‌وه و دوباره ببینێت.
PM:12:30:16/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 936
جار خوێنراوه‌ته‌وه