چیرۆكی ئه‌و پیره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی ده‌ستدرێژی سێكس كردۆته سه‌ر ده‌یان ئافره‌ت
وێستگە ستایل-
پیته‌ر نیگارد ئه‌و پیاوه كه‌نه‌دیه 82 ساڵه‌یه خاوه‌ی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ماركه‌كانی جلوبه‌رگ له وڵاتی كه‌نه‌دا به‌ناوی "نیگارد ئه‌نترناشیونال" به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی بۆسه‌ر چه‌ندین ئافره‌ت و بازرگانی به مرۆڤ، ئێستا له زیندانه و چاوه‌ڕێی كۆتا بڕیاری دادگایه.
یه‌كێك له قوربانیه‌كانی ده‌ستی ئه‌م پیاوه ئافره‌تێكی 35 ساڵه ده‌ڵێت" پاش ئه‌وه‌ی كارتێكی بانگهێشت نامه‌م به‌ده‌ست گه‌یشتوه له "نیگارد ئه‌نترناشیونال" له تۆرنتۆ له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه كه پێشتر په‌یوه‌ندی سۆزداری هه‌بووه له‌گه‌ڵیدا، پاش ئه‌وه‌ی چۆته شوێنه‌كه ته‌نها نیگار و ئافره‌تێكی لێبووه و ناچاری كردوه سێكسی له‌گه‌ڵدا بكات و پاش ئه‌وه بووه به كه‌سێكی دیكه وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بوبێت.
نیگارد ئێستا به ده‌یان تۆمه‌تی له‌م جۆره له كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار كراوه له‌ماوه‌ی ژیانیدا، ته‌واوی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی قوربانی ده‌ستی ئه‌م پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده بوون به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بوون و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكراوه ژیانیان وێران ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌بن له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ نیگارد دابنێنن، هه‌ندێك له‌وانه زیاتر له 5 ساڵ له‌م دۆخه‌دا ژیاون هه‌تا توانیویانه خۆیان ڕزگار بكه‌ن و قسه بكه‌ن.
ته‌واوی ئه‌و تاوانانه‌ی نیگارد ئه‌نجامیداوه له‌ماوه‌ی ساڵانی 1990-2020 بووه، زۆرینه‌ی قوربانیه‌كان له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدان و به‌ڵێنی كاركردن و داهاتووی باشی پێداون.
PM:09:13:11/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 9424
جار خوێنراوه‌ته‌وه