‌به‌وێنه‌.. دووه‌م به‌به‌ردبووی جاڵجاڵۆكه‌ دۆزرایه‌وه‌ ته‌مه‌نی 15 ملیۆن ساڵه‌

وێستگە ستایل-

زاناكانی بواری ئاسه‌وار له‌ وڵاتی ئوستورالیا جاڵجاڵۆكه‌یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ ته‌مه‌نی 15 ملیۆن ساڵه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ دووه‌م كۆنترین به‌به‌ردبووی جاڵجاڵۆكه‌,

جاڵجاڵۆكه‌كه‌ ناوی" میگامۆنۆدۆنتیۆم ماكلوسكی" یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چاخی" میۆسین"، ناوی ئه‌م جاڵجاڵۆكه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوی" دكتۆر سمیۆن ماكلۆسكی" نراوه‌ ئه‌و زانایه‌ی‌ بۆیه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 2020 جۆرێكی دیكه‌ی‌ ئه‌م جاڵجاڵۆكه‌یه‌ی‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌.

دكتۆر ڕۆبه‌ر راڤین سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت" ئه‌مه‌ ته‌نها گه‌وره‌ترین جاڵجاڵۆكه‌ نییه‌ له‌ ئوستورالیا دۆزرابێته‌وه‌ به‌ڵكو یه‌كه‌م به‌به‌رد بووی خێزانی "Barychelidae" یه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان دۆزیومانه‌ته‌وه‌"

له‌ چاخی "مایۆسین" ه‌وه‌ پاش گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ی‌ كه‌شوهه‌وا دیمه‌نه‌ سروشتی و ناوازه‌كانی ئوستورالیا ده‌ركه‌وتووه‌، دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ی‌ جاڵجاڵۆكه‌ زاناكانی توشی تێڕامان كردوه‌ وه‌ڵامی زۆرێك له‌و پرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ پێشتر زاناكان ده‌یانكرد و بێ وه‌ڵام بوو.


PM:03:18:28/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌