خانمێك نهێنی ته‌مه‌ن درێژی خۆی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
پیریل تایلۆر خانمێكی ته‌مه‌ن 102 ساڵه له ویلایه‌تی "ئۆهایۆ" له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی، ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی ئه‌م خانمه بڵاویكردۆته‌وه و تیایدا باس له‌وه ده‌كات هه‌موان ده‌بێت سه‌ره‌تا خۆیان خۆش بوێت زیاتر له یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌م خانمه له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تیك تۆك ورده‌كاری ژیانی خۆی باسكردوه له‌باره‌ی سیستمی خۆراك و وه‌رزشكردن و گرنگیدان به پێست و مێشك بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ته‌مه‌نی درێژ بێت.
تایلۆر ساڵی 1921 له كوبا له‌دایكبووه، ده‌ڵێت"زۆر ده‌مێكه خۆراكی ئاماده‌كراوی ده‌ره‌وه‌م نه‌خواردوه و له ماڵه‌وه خواردنی خۆم دروست ده‌كه‌م له پێكهاته‌ی سروشتی و ستایلی خواردنه‌كه‌م كوبی و جامایكی و هندی"بووه، زۆرینه‌ی خواردنی ژه‌مه‌كه‌ی ڕوه‌كی بووه.
ئه‌م خانمه به‌سوود وه‌رگرتن له ڕه‌گی سوبێر و كه‌ره‌وز و مه‌عده‌نوس و زه‌نجه‌بیل و ئاوی تام شیرین شه‌ربه‌تی سروشتی دروستكردوه، ڕۆژانه دوو بۆ سێ شووشه ئاوی خواردۆته‌وه و كوپێك قاوه‌ی بێ كافاینی خواردۆته‌وه بۆ هه‌ر ڕۆژێك، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا حه‌بی برۆبایۆتیك ی خواردوه.
تایلۆر ڕۆژانه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه دوو نهۆمه جلوبه‌رگی شتوه و ماڵه‌كه‌ی خاوێن كردۆته‌وه، بێجگه له وه‌رزشكردن یۆگای كردوه ، له‌لای تایلۆر ڕزگار بوون له هه‌ستی نه‌رێنی و خۆشویستنی خوود یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی یارمه‌تی ته‌مه‌ن درێژی داوه و شه‌وانه له كاتژمێر 11 ه‌وه نوستوه و به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه زانیاری و زانستی نوێی ده‌ستبكه‌وێت.
PM:04:10:17/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1296
جار خوێنراوه‌ته‌وه