‌به‌وێنه‌.. باشترین ڕاهێنان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی به‌رزه‌ په‌ستانی خوێنیان هه‌یه‌

وێستگە ستایل-

ڕۆیشتن به‌خێرایی و پاسكیل سواری و مه‌له‌كردن باشترین جۆری ئه‌و ڕاهێنانه‌ن كه‌ پزیشك ڕێنموی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات گرفتی به‌رزه‌ په‌ستانی خوێنیان هه‌یه‌ ئه‌نجامی بده‌ن.

3 خطوات سريعة لتحسين تمارين الضغط - سبورت 360

به‌ڵام ئێستا پسپۆڕان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ڕاهێنانی وه‌رزشی "بلانك" زۆر به‌سووده‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌رزی په‌ستانی خوێن، كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر ماسولكه‌كان ده‌بێت.

Get Fit Over 50: Easy 15 Minute HIIT Workout To Do at Home - Rejuvage

زاناكان له‌ زانكۆی Canterbury Christ Church كاریگه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕاهێنانه‌یان له‌سه‌ر كه‌سانی توشبوو به‌ به‌رزه‌ په‌ستانی خوێن سه‌لماندوه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ یان زیاتر ئه‌نجامبدرێت، ده‌ركه‌وتوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی به‌رزه‌ په‌ستانی خوێن هه‌یه‌

High-Intensity Interval Training (HIIT) - Ultimate Guide

پسپۆڕان ڕێنمایی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گرفتی به‌رزه‌ په‌ستانی خوێنیان هه‌یه‌ ڕاهێنانه‌كانی "كاردیو و  HIIT و چه‌ند جۆرێك ڕاهێنانی دیكه‌ ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێنیان كۆنتڕۆڵ بێت به‌ڵام زۆر گرنگه‌ به‌كارهێنانی ده‌رمان له‌بیر نه‌كه‌ن چونكه‌ وه‌رزش به‌ ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك نییه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌رزه‌ په‌ستانی خوێن.


AM:10:44:27/07/2023


ئه‌م بابه‌ته 3356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل