‌له‌ یه‌كه‌م ساڵیادی تلسكۆبی جه‌یمس ویب..ناسا وێنه‌یه‌كی ناوازه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە ستایل-

له‌ یه‌كه‌م ساڵیادی به‌گه‌رخستنی تلسكۆبی جه‌یمس ویب، ناسا جوانترین وێنه‌یه‌كی ناوازه‌ی‌ ئاسمانی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ڕێی ئه‌م تلسكۆبه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

وێنه‌كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ هه‌وری Rho Ophiuchi پێده‌وترێت 400 ساڵی ڕوناكی له‌ زه‌ویه‌وه‌ دووره‌، وردی و ڕونی وێنه‌كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ وردی تلسكۆبه‌كه‌ له‌ تۆماركردنی وێنه‌دا.

Rho Ophiuchi

كاتێك ته‌ماشای وێنه‌كه‌ ده‌كه‌یت ڕاسته‌وخۆ چاو ده‌چێته‌ سه‌ر په‌ڵه‌ سپیه‌كه‌ی‌ ناو وێنه‌كه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت"S1" ئه‌ستێره‌ بچوكه‌كان ڕووناك ده‌كاته‌وه‌ و ته‌مه‌نی چه‌ندین ملیۆن ساڵه‌، ئه‌وه‌ی‌ شێوه‌ی‌ شریتی ڕه‌نگ سوری هه‌یه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا ئه‌نجامی به‌رهه‌می مادده‌ی‌ ئه‌سێره‌ی‌ یه‌كه‌مه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت VLA1623.

JWST

ئه‌ستێره‌ زۆر بچوكه‌كانی وێنه‌كه‌ش ته‌مه‌نیان ته‌نها هه‌زاران ساڵه‌ له‌كاتی گه‌وره‌بونیان گاز و تۆز هه‌ڵده‌مژێت، له‌گه‌ڵیدا به‌شێك ده‌داته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ڕوناك ده‌رده‌كه‌وێت. 

ئه‌ستێره‌ی‌ VLA1623 یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌ستێره‌ گه‌ورانه‌ی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ بچوكی لێدروست بووه‌ و به‌ چاوی ئاسایی نابینرێت، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ستیاری تلسكۆبه‌كه‌وه‌ بۆ شه‌پۆله‌ ڕادیۆییه‌كان توانیویه‌تی وێنه‌ی‌ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ تۆماربكات.


PM:05:04:13/07/2023


ئه‌م بابه‌ته 1572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌