به‌م نیشانه‌یه‌دا بزانه ڤیتامین B12 له جه‌سته‌دا كه‌مه
وێستگە ستایل-
له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه پسپۆڕان ئاشكرایان كردوه هه‌ركات ڤیتامین B12 له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا كه‌مبێت ئه‌وه كه‌سه‌كه هه‌ست به چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌كات له پێكانیدا باشتر وایه زوو چاره‌سه‌ری بكات.
ڤیتامین B12 ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت له هێشتنه‌وه‌ی ده‌ماره خانه‌كانی جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، ئه‌و كاته‌ی ئاستی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا كه‌مبێت ئه‌وه ده‌ماره خانه‌كان ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كاربكه‌ن، به‌مه‌ش كه‌سه‌كه وا هه‌ست ده‌كات پێكانی مێروله ده‌كات.
كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی نیوزله‌ندا " Southern Cross" ئاشكرای كردوه كه‌می ڤیتامین B12 به‌شێوه‌یه‌كی پله به‌ند كار له ده‌ماره‌خانه‌كانی له‌ش ده‌كات، ته‌نانه‌ت ده‌گاته ئاستێك دڕكه‌په‌تك لاواز ببێت له‌گه‌یاندنی په‌یامه‌كان بۆ ته‌واوی له‌ش هۆكاره‌كه‌شی كه‌مبوونه‌وه‌ی مادده‌ی" مایلین" ه كه به‌هۆی ڤیتامین B12 دروست ده‌بێت.
مادده‌ی "مایلین" ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ پرته كاره‌باییه‌كانی له‌ش به خێرایی په‌یامه‌كان له‌ڕێی ده‌ماره خانه‌كانه‌وه بگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی زۆر گرنگه بۆ گه‌یاندنی هه‌سته‌كان له مێشكه‌وه بۆ جه‌سته.
ساوسرن كرۆس نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی دڕكه‌په‌تك زیانی پێبگات ئه‌وه مرۆڤ هه‌ست به‌جۆرێك ترپه ده‌كات له پێیدا و هه‌ستی كه‌مده‌بێته‌وه و ماسولكه‌كانی پێ لاواز ده‌بن، هه‌ركات مرۆڤ گه‌یشته ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه چاره‌سه‌ری كتوپڕی پێویسته"
AM:10:58:06/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1284
جار خوێنراوهتهوه