‌به‌وێنه‌.. پڵنگه‌ ناوازه‌كه‌ی‌ فیلم كارتۆنی The Jungle Book له‌ڕاستیدا ببینه‌

وێستگە ستایل-

ئه‌مه‌ وێنه‌ی‌ جۆرێكی ناوازه‌ و ده‌گمه‌نی پڵنگه‌ له‌ كاره‌كته‌ری" باگیرا" ده‌چێت له‌ فیلم كارتۆنی "The Jungle Book" ، خاوه‌نی ئه‌م وێنه‌یه‌ وێنه‌گرێكی ناوداری هندیه‌ به‌ناوی" شاز جۆنگ"  ئه‌و ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ خه‌ونی ژیانم بوو وێنه‌ی‌ ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ تۆماربكه‌م"



وێنه‌كه‌ له‌دارستانی" كابینی" له‌ ویلایه‌تی "كارناتاكا" له‌ هندستان تۆماركراوه‌ تیایدا جوانترین دیمه‌نه‌كانی ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ ناوازه‌یه‌ هه‌یه‌ .


جۆنگ جگه‌ له‌وه‌ی‌ وێنه‌گرێكی كارامه‌یه‌ هاوكات پسپۆڕی سروشت به‌تایبه‌ت پشیله‌ی‌ گه‌وره‌ و وێنه‌ی ژیانی وشكانی تۆمارده‌كات، وێنه‌گرتنی ئه‌م جۆره‌ پڵنگه‌ به‌چانسێكی ناوازه‌ وه‌سف ده‌كات بۆ توێژینه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌م ئاژه‌ڵه‌وه‌.

النمر الأسود

ڕوبه‌ری دارستانه‌كه‌ 700 كیلۆمه‌تره‌، تۆماركردنی وێنه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ و دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ له‌ دارستانه‌كه‌دا وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی‌ ده‌رزیه‌ك له‌ناو ده‌شتێكی پڕ له‌ پوش وایه‌.

النمر الأسود

ئه‌م وێنه‌گره‌ كاره‌كانی خۆی له‌ هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام بڵاوده‌كاته‌وه‌ ملیۆنه‌ها فۆڵۆوه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌شڵێت" له‌ڕێگه‌ی‌ كاره‌كانمه‌وه‌ هاوڵاتیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌م به‌ ڕۆشنبیری گشتی" 

النمر الأسود


PM:04:30:24/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 6036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌