ئه‌مڕۆ پاشا چارلز چی پۆشی؟
وێستگە ستایل-
له كۆشكی به‌كنگهام له شاری له‌نده‌ن كاتژمێر 11 ی سه‌رله‌به‌یانی به‌كاتی به‌ریتانیا،مه‌راسیمێكی مێژووی به‌ڕێوه چوو، چارلزی سێهه‌م تاجی پاشایه‌تی كرایه سه‌ر و شكۆی وڵاتی به‌ریتانیا چووه ده‌ستی.
پاشای به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ عه‌بایه‌كی دروستكراو له قوماشی ئاڵتونی پۆشیوه پێی ده‌وترێت" سوپه‌ر تۆنیكا"، و چاكه‌تێكی درێژ به هه‌مان شێوه دروستكراو له ئاڵتون به ده‌زوی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌پۆشێت كه دایكی ساڵی 1953 له‌كاتی تاج له‌سه‌ركردنه‌كه‌یدا پۆشیویه‌تی، ئه‌م دوو پارچه جله له‌و جلوبه‌رگانه‌ن كه پاشا له مه‌راسیمی تاج له‌سه‌ركردنه‌كه‌ی له‌ناو دیر وستمنسته‌ر له له‌نده‌ن پۆشیویه‌تی.
كارۆلین دی جۆتۆ به‌رپرسی هونه‌ری و جێگری كاروباری شاهانه بۆ ئاهه‌نگه‌كان ده‌ڵێت" نه‌ریتێكی دورودرێژ هه‌یه له دوباره به‌كارهێنانی ئه‌م دوو پارچه جلوبه‌رگه‌دا، هێمایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانیان هه‌ست به مێژووه دورودرێژه‌كه‌ی ده‌كرێت"
ساڵی 1911 سوپه‌رتۆنیكا دیزاین كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌راسیمی تاج له‌سه‌ر نانی پاشا جۆرجی پێنجه‌م بگونجێت، پاش ئه‌ویش ساڵی 1937 جۆرج ی شه‌شه‌م هه‌مان جلوبه‌رگی پۆشیوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و ئیكسسوارانه‌ی له‌م مه‌راسیمه‌دا به‌كارده‌هێنده‌هێندرێت بریتیه له "ده‌ستكێش"ی ڕه‌نگ سپی كه نه‌خشی هێمانی نیشتیمانی وڵاتی به‌ریتانیای له‌سه‌ر دیزاین كراوه.
PM:03:07:06/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 1828
جار خوێنراوه‌ته‌وه