ڤیدیۆ: چۆپی فه‌تاح جه‌ژنانه‌ی پێشكه‌ش به هه‌واداره‌كانی كرد
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح به بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین به‌رهه‌می خۆی جه‌ژنانه‌ی پێشكه‌ش به هه‌واداره‌كانی كرد.
له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه چۆپی نوسیویه‌تی"بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز گۆرانیە نوێیەكەم بەناوی " گەریان" پێشكەشی ئێوەی ئەزیز دەكەم،كە لە ھۆنراوە و ئاوازی فۆلكلۆرە ، ھیوادارم بەدڵی ئێوە بێت ھاوڕیێ سەیران و گەشت و كەیف و خۆشیەكانتان بێت."
چۆپی لە ساڵی 1983 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە. لە تەمەنی سێ ساڵی دا بووە کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتووە. پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن، لە ساڵی 2003 یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بڵاو کردووه‌تەوە، لە ساڵی 2017 بۆ دووەمین جار هاوسەرگیری کردەوە و ئێسته خاوەنی کچێکن بە ناوی "لیڤیا".
PM:03:36:21/04/2023
ئه‌م بابه‌ته 4396
جار خوێنراوه‌ته‌وه