سۆلاڤ: له سلێمانیه‌وه به دیاری جلوبه‌رگی كوردیم بۆ هات
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری سووری" سولاڤ فه‌واخرجی" نوێترین وێنه‌ی خۆی به جلوبه‌رگی كوردیه‌وه بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه هاوڕێیه‌كی له شاری سلێمانییه‌وه ئه‌و دیاریه‌ی پێشكه‌ش كردوه.
سۆلاڤ له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی"ئه‌مجاره به‌جلوبه‌رگی ڕازاوه‌ی كوردیه‌وه ده‌ركه‌وتم، هاوڕێیه‌كم به‌ناوی دنیا له شاری سلێمانی به‌تایبه‌ت بۆی ناردووم و چه‌ندین مانگه ئه‌ركی كێشاوه هه‌تا به‌ده‌ستم بگات و ئێستا گه‌یشتۆته ده‌ستم و زۆر خۆشحاڵم ئه‌م جلانه‌م پۆشی‌و"
سۆلاڤ یه‌كێكه له خانمه‌ه هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی سوریا و له‌دایكبووی 1977 ه، خاوه‌نی دوو منداڵی كوڕه و پاش چیرۆكی خۆشه‌ویستی ساڵی 2022 له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابویه‌وه، ئه‌م خانمه له ژماره‌یه‌كی زۆر له فیلم و درامای سوری و عه‌ره‌بی به‌شداری كردوه و به یه‌كێك له خانمه جوانكیله‌كانی شاشه‌ی عه‌ره‌بی باسده‌كرێت.
PM:01:09:23/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3032
جار خوێنراوه‌ته‌وه