دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی..شاباز بێده‌نگه
وێستگە ستایل-
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له ئاهه‌نگێكی شه‌وانه‌دا له‌لایه‌ن كوڕه گۆرانیبێژ" شاباز زه‌مانی" هێرش ده‌كرێته سه‌ر چه‌ند كه‌سێك، تا ئێستا شاباز هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كردۆته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تیایدا شاباز زه‌مانی له ئاههنگێكیدا هێرش ده‌كاته سه‌ر چه‌ند گه‌نجێك كه به‌شداربووی ئاههنگهكهن، ئه‌م بابه‌ته ده‌نگۆی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه تا ئێستا شاباز هیچ قسه و لێدوانێكی له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی نه‌بووه.
شاباز زه‌مانی ساڵی 1990 لە شاری سلێمانی لەدایكبوە، لە ساڵی 2017 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و پاش ماوه‌یه‌ك جیابوونه‌وه، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له‌سه‌ر كه‌یسێك ده‌ستگیركرا و له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ته‌نها وتی" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاباز زهمانیم بۆیه ئه‌وه‌م به‌رامبه‌ركرا"
PM:03:23:21/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 20604
جار خوێنراوهتهوه