به‌وێنه..هونه‌رمه‌ند و پێشكه‌شكاره‌كان پیرۆزبایی نه‌ورۆز ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی كوردی و جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه هونه‌رمه‌ندان و ڕاگه‌یاندنكاران و هاوڵاتیان له هه‌ژماره‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی خۆیان به جلوبه‌رگی كوردیه‌وه بڵاوكردۆته‌وه.
- خانمه گۆرانیبێژ"ماریا هه‌ورامی" نوێترین وێنه‌كانی خۆی به جلوبه‌رگی كوردیه‌وه بڵاوكردۆته‌وه و پیرۆزبایی ساڵی نوێی كوردی ده‌كات.
-كوڕه ڕاگه‌یاندنكار سه‌رتیپ به‌ختیار له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی به‌جلوبه‌رگی كوردیه‌وه نوسیویه‌تی"خۆشەویستیمان قبوڵ بکەن نەورۆزی دڵ خۆشی و ئاسودەی بێت"
-هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی"جەژنی نەتەوەیی نەورۆزتان پیرۆز بە تایبەتی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانمان"
-هونه‌رمه‌ند كامیل حه‌مه ئه‌مین له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی خۆی به جلوبه‌رگی كوردیه‌وه بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی"نەورۆزتان پیرۆز خۆشەویستانم"
- خانمه ڕاگه‌یاندنكار دێژین مزوری پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كات و ده‌ڵێت"نەورۆزا هەوە پیرۆز"
- هونه‌رمه‌ند دیاری قه‌ره‌داغی نوسیویه‌تی"نەورۆزتان پیرۆز،بە هیوای سەرفرازی و کامەرانیی بۆ هەموو لایەک"
- خانمه هونه‌رمه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می زووی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی شه‌ماڵی عهبهڕهشی بڵاوكردۆته‌وه و پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كه‌ن.
خانمه گۆرانیبێژ په‌رواز حسێن وێنه‌ی خۆی به جلوبه‌رگی كوردیه‌وه بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی"هەموو رۆژێکتان نەورۆز نەورۆزیشتان پیرۆزبێ"
PM:12:16:21/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3116
جار خوێنراوهتهوه