به 4 ڕێگا كۆنتڕۆڵی چهوری خوێنت بكه
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
بەرزی چەوری خوێن واتە بەشێوەیەکی نائاسایی خوێنت ڕێژەی چەوری زۆرە، وەک کۆلیسترۆل و ترایگلیسیرید، ئهمانهش مهترسی تهندروستی لهسهر تاك دروست دهكهن.
	
ئەم حاڵەتە ئەگەری نیشتنی چەوری لەناو دەمارەکانی خوێن و مەترسی بلۆککردنی دەمارەکانی خوێن زیاد دەکات، بەم شێوەیە ئەگەری توشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و نەخۆشیەکانی دەماری خوێن ودڵ زیاتر دەبێت، دكتۆر ئهیمهن پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ لهم بابهتهدا زیاتر دهخاته ڕوو.
	
ئهم پزیشكه دهڵێت" گرنگە کۆمەڵێک گۆڕانکاری بکرێت لە شێوازی ژیان بۆ ڕێگری کردن لە بەرزبوونەوەی چەوری خوێن و کەمبوونەوەی لە لەشدا، بریتین لە:
	
1- خواردنی خۆراکی تەندروست بۆ دڵ:
باشترین ڕێگا بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ ئەوەیە کە خواردنی چەوری تێرکراو و چەوری ترانس کەم بکەیتەوە. 
کەمکردنەوەی ئەم چەوریانە مانای سنوردارکردنی وەرگرتنی گۆشتی سوور و بەرهەمە شیرەمەنییەکانە کە بە شیری تەواو چەور دروست کراون.
-بەرهەمی شیری بێ چەوری یان کەم چەوری هەڵبژێرە لەجیاتی. هەروەها پێویست بە سنووردارکردنی خواردنی سوورکراو دەکات و دەبێت چێشتلێنان بە ڕۆنی تەندروستبێت، وەک زەیتی زەیتوون.
-بۆ خۆپارێزییەکی تەواو پێویست بە میوە و سەوزەوات و دانەوێڵەی تەواو و پەلەوەر و ماسی و گوێز و ڕۆنی ڕوەکی سروشتی دەکات، هاوکات گۆشتی سووری دەستکاریکراو و سۆدیۆم و شیرینیەکان بەشەکر و بەرهەمەکانی پێویستە سنوردار بکرێت.
	
2-چالاکی جەستەیی:
شێوازی ژیانی کەم جوڵەیی و تەمەڵی کۆلیسترۆڵی باش HDL کەم دەکاتەوە. HDL ی کەمتر مانای ئەوەیە کە کۆلیسترۆلی باش کەمە بۆ لابردنی کۆلیسترۆلی خراپ لە دەمارەکانت.
	
-چالاکی جەستەیی گرینگە بەلایەنی کەمەوە 150 خولەک لە ڕاهێنانی هەوایی مامناوەند لە هەفتەیەکدا بەسە بۆ نزمکردنەوەی کۆلیسترۆل و فشاری بەرزی خوێن. 
وە تۆ بژاردەی زۆرت هەیە وەک: پیاسەکردن، مەلەکردن، پاسکیل سواری یان تەنانەت ئیشی ناوماڵیش دەکرێت گونجاو بێت.
	
3-وازهێنان لە جگەرەکێشان:
جگەرە و نێرگەلە کێشان کۆلیسترۆڵی HDL کەم دەکاتەوە.
-بە وازهێنان لە جگەرەکێشەکان  کۆلیسترۆڵی خراپ کەم دەبێتەوە و ئاستی کۆلیسترۆڵی باش زیاد دەکات. هەروەها دەتوانێت یارمەتی پاراستنی دەمارەکان بدات. 
	
4-دابەزاندنی کێش:
کێشی زیادە یان قەڵەوی کۆلیسترۆڵی خراپ زیاددەکات و کۆلیسترۆڵی باش نزم دەکاتەوە.
        
        PM:04:45:18/03/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1436
 جار خوێنراوهتهوه