به‌ریتانیا: ته‌ماته له‌كڕین نایه‌ت
وێستگە ستایل-
گۆڤاری" گاردیان" ی به‌ریتانی ئاشكرای كردوه ته‌واوی ئه‌و چێشتخانانه‌ی پیزا دروست ده‌كه‌ن له ئێستادا ته‌ماته بۆ ژه‌مه‌كانیان به‌كارناهێنن به‌هۆی گرانی نرخه‌كه‌یه‌وه.
له به‌ریتانیا به‌رز بونه‌وه‌ی نرخی كاره‌یا وایكردوه به‌رهه‌مهێنانی سه‌وزه كه‌م ببێته‌وه و له‌ناویاندا ته‌ماته یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی به‌رده‌وام به‌كارده‌هێنرێت و به‌وهۆیه‌وه چێشتخانه‌كان ژه‌می "مه‌عكه‌رۆنی پۆمۆدۆر" ی به‌ته‌واوه‌تی له لیستی ژه‌مه خواردنه‌كان كردۆته ده‌ره‌وه چونكه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م ژه‌مه ته‌ماته‌یه.
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌مه چواره‌مجاره له وڵاتی به‌ریتانیا نرخی ته‌ماته زۆر به‌رز ببێته‌وه، پێشبیی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت گرانبوونی نرخه‌كان هۆكاره‌كه‌ی ده‌رچوونی به‌ریتانیا بێت له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له‌لای خۆشیه‌وه حكومه‌تی به‌ریتانیا هۆكاری گرانبوونی نرخی سه‌وزه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ خراپبوونی كه‌شوهه‌وا له باشووری ئه‌وروپا و باكوری ئه‌فه‌ریقا ئه‌مه‌ش وایكردوه بڕی ته‌ماته‌ی هاورده به‌ره‌و وڵاته‌كه‌یان زۆر كه‌مبكاته‌وه.
AM:11:26:28/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 2716
جار خوێنراوه‌ته‌وه