‌شازاده‌ هاری هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌

وێستگە ستایل-

له‌ كتێبی یاده‌وه‌ریه‌كانیدا كه‌ ناویناوه‌'spare'شازاده‌ هاری نه‌وه‌ی‌ شاژنی به‌ریتانیا كه‌ بڕیار وایه‌ 10 ی ئه‌م مانگه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ كۆمه‌ڵێك زانیاری نوێی له‌باره‌ی‌ خۆی و خێزانه‌كه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ئێستادا كێشه‌ی‌ بۆ وڵاته‌كه‌شی دروستكردوه، پێشبینی ده‌كرێت پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گرفت بۆ حكومه‌تی به‌ریتانیاش دروست بكات.

هاری له‌ كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه‌ ده‌كات له‌و كاته‌دا كه‌ وه‌ك سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ خزمه‌تی سه‌ربازی وه‌ك فڕۆكه‌وانی هه‌لیكۆپتر چۆته‌ وڵاتی ئه‌فغانستان 25 چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانی وه‌ك یاری شه‌تره‌نج كوشتوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش چیرۆكی مردنی دایكی و كاریگه‌ری ئه‌و ڕوداوه‌ له‌سه‌ر گه‌وره‌بوونی و په‌یوه‌ندیه‌ نا جێگیره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی خێزانی شاهانه‌ و له‌ناویاندا شازاده‌ "ولیام" ی برای بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانی ناو ئه‌م كتێبه‌ ده‌بن.

PHOTO: Cover of the book 'Spare' by Prince Harry.

له‌باره‌ی‌ دانپیانانی كوشتنی چه‌كدارانی تاڵیبان، كۆڵۆنێل " تیم كولینز" ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی‌ هاری وتویه‌تی له‌ ئه‌ته‌كیه‌تی سه‌ربازی ئێمه‌دا نییه‌ و ڕێگایه‌كی ناشرینه‌ بۆ په‌یداكردنی پاره‌"

له‌سه‌ر ئه‌م وتانه‌ی‌ هاری، "ئه‌نه‌س حقانی" یه‌كێك له‌ ئه‌میره‌كانی جوڵانه‌وه‌ی‌ تاڵیبان له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تی" به‌ڕێز هاری ئه‌وانه‌ی‌ تۆ كوشتوتن شه‌تره‌نج نه‌بوون به‌ڵكو مرۆڤ بوون، خێزانه‌كانیان چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌یانی كردوه‌، پێشبینی ئه‌وه‌ش ناكه‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی سزات بدات له‌پای ئه‌و كاره‌ی‌ كردوته‌ دژی كۆمه‌ڵێك مرۆڤ چونكه‌ له‌ ئاست تۆدا كوێر و كه‌ڕ و لاڵن" 




PM:12:54:07/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 5824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌