‌دایكی مباپێی زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ هه‌بووه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

وێستگە ستایل-

فایزه‌ جه‌زائیری ئه‌و ناوه‌ی‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری ڕابردوو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ دایكی ئه‌ستێره‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسی کیلیان مباپێی یه‌ كه‌ له‌ كۆتا یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا و ئه‌رجه‌نتین ئاستێكی به‌رزی یاریكردنی پێشكه‌ش كرد.

دایكی كیلیان به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به‌ پێشتر یاریزانێكی لێهاتوی تۆپی ده‌ست بووه‌ هه‌تا كۆتای ساڵانی 90 ه‌كان  و ئێستاش به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی كوڕه‌كه‌یه‌تی.

ئه‌م خانمه‌ له‌گه‌ڵ "ویلفرید مباپێ" به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك كامیرۆنی هاوسه‌رگیری كردوه‌ و ساڵی 1998 بوه‌ته‌ دایكی کیلیان ، ئێستا ئه‌م خێزانه‌ له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا نیشته‌جێن.

کیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان توانیویه‌تی 8 گۆڵ"هاتریك" له‌ تۆڕی گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین تۆمار بكات به‌مه‌ش به‌سه‌ر لینۆیل مێسی سه‌ركه‌وت كه‌ خاوه‌نی 7 گۆڵ بووه‌.


PM:07:48:21/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 9668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌