‌بیرۆكه‌یه‌كی ئاسان بۆ چاره‌سه‌ری ناخۆشی بۆنی ده‌م تاقیبكه‌ره‌وه‌

وێستگە ستایل-

توێژه‌ره‌وه‌ چینیه‌كان ڕێگایه‌كی ئاسانیان بۆ چاره‌سه‌ری بۆنی ناخۆشی ده‌م دۆزیوه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش له‌ڕێی گۆڕینی سیستمی خۆراكیه‌وه‌.

دروستبوونی پێكهاته‌ی‌ كبریت له‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی‌ به‌كتریا و پاشماوه‌ی‌ خۆراك له‌ ده‌مدا و گرنگی نه‌دان به‌ خاوێنی ده‌م واده‌كات بۆنی ده‌م ناخۆش بێت.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ گۆڤاری" BMJ Open"پزیشكی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ خواردنی ماست  و خواردنه‌ ترشێندراوه‌كان یارمه‌تی نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی ده‌م ده‌ده‌ن به‌هۆی هه‌بوونی به‌كتریای پریبایۆتیك له‌ناویدا.

" پریبایۆتیك" له‌ناو خۆراك به‌دیاریكراوی" ماست" و ته‌واوكه‌ری خۆراكی هه‌یه‌ ژماره‌ی‌ به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده‌ زیاد ده‌كات، باشترین ڕێگاشه‌ بۆ نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی ده‌م.


PM:03:43:21/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 2184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌