‌فێستیڤاڵی كان له‌سه‌ر ته‌رانه‌ عه‌لی دۆستی هاته‌ ده‌نگ

وێستگە ستایل-

به‌رپرسانی  فێستیڤاڵی كان له‌ فه‌ڕه‌نسا داوای ده‌ست به‌جێ ئازاد كردنی خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی فارس و چالاكوانی بواری مرۆی" ته‌رانه‌ عه‌لی دۆستی" ناسراو به‌ شه‌هره‌زاد ده‌كات له‌ زیندانی وڵاتی ئێران پاش ئه‌وه‌ی‌ پشتگیری خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كردوه‌.

له‌ڕێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌وه‌ به‌رپرسانی ئه‌م  فێستیڤاڵه‌ پشتگیری ته‌واویان بۆ عه‌لی دۆستی دوپات كردۆته‌وه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م خانمه‌ن له‌كاتێكدا ئه‌و له‌سه‌ر پشتگیری و داكۆكی كردن له‌ مافی خانمان ئه‌م سزایه‌ دراوه‌.

له‌ ماوه‌ی‌ سێ مانگی ڕابردوو ته‌رانه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ ناسراوترین ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی‌ پشتگری خۆپیشانده‌رانی كردوه‌.

ته‌رانه‌ی‌ ته‌مه‌ن 38 ساڵ ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمێكی ده‌رهێنه‌ر" ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی" یه‌ كه‌ براوه‌ی‌ خه‌ڵاتی ئۆسكار بووه‌ له‌ ساڵی 2017 ه‌ هاوكات ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمی"خوشكه‌كانی له‌یلا" بووه‌ كه‌ ئه‌مساڵ له‌ ڤیستیڤاڵی كان نمایشكرا.


PM:12:20:21/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 1224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌