فه‌ڕه‌نسا..درێسه‌كه‌ی مێسی كراوه به په‌ڕۆی خاوێنكردنه‌وه‌ی پێڵاو له یانه‌یه‌كی شه‌وانه
وێستگە ستایل-
پاش دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له مۆندیالی 2022 كه له وڵاتی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدرا به‌رامبه‌ر به ئه‌رجه‌نتین خاوه‌نی یانه‌یه‌كی شه‌وانه درێسێكی میسی كه ژماره 30 له‌سه‌ره و درێسی ئه‌م یاریزانه‌یه له یانه‌ی پاریس سانجێرمان، دایناوه بۆ ئه‌وه‌ی میوانه‌كانی پێڵاوه‌كانیانی پێ خاوێن بكه‌نه‌وه.
له‌نزیك ئه‌م درێسه‌وه له‌سه‌ر كاغه‌زێك نوسراوه " پێش ئه‌وه‌ی بێیته ژوره‌وه پێڵاوه‌كانت به‌مه خاوێن بكه‌ره‌وه"
ئه‌گه‌ر چی نا و ناونیشانی یانه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام ئه‌رجه‌نتینیه‌كان داوا له حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ن خاوه‌نی ئه‌م یانه‌یه سزا بدات له‌پای ئه‌و كاره‌ی كردویه‌تی.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا یه‌كێك بوو له باشترین كاندیده‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی فه‌ته‌ر به‌ڵام كۆتای یاریه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌دڵی هانده‌رانی فه‌ڕه‌نسا نه‌بوو ئه‌مه‌ش وایكرد ناكۆكی دروست ببێت له‌نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو وڵات له‌ڕێی ئه‌م جۆره كاردانهوانهوه.
AM:11:09:21/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 4636
جار خوێنراوهتهوه