‌گۆران و په‌رواز جیابونه‌ته‌وه‌؟

وێستگە ستایل-

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند په‌رواز حسێن و گۆران عه‌بدوڵا ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ هاوسه‌رگیریان كردوه‌ و خاوه‌نی دوو منداڵن، به‌ڵام له‌ چه‌ند كاتژمێری ڕابردودا ده‌نگۆی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ بڵاوبویه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانی وێستگه‌ ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ له‌یه‌ك جیابونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا خۆیان هیچ زانیاریان له‌م باره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە وخاوەنی دووکچن، پەرواز ساڵی2013 لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.


PM:01:09:04/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 115332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌