‌گه‌نجێك به‌هۆی ڕواندنه‌وه‌ی‌ قژی گیانی له‌ده‌ستدا

وێستگە ستایل-

گه‌نجێك له‌ هندستان پاش ڕوتانه‌وه‌ی‌ قژی بڕیاریدا نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی‌ موو بۆ تاڵه‌كانی قژی ئه‌نجامبدات، به‌ڵام نه‌یزانی باجی چاندنه‌وه‌ی‌ قژی كۆتایی هاتنی ژیانی ده‌بێت.

له‌ وڵاتی هندستان گه‌نجان له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه‌ به‌ده‌ست ڕوتانه‌وه‌ی‌ قژیان ده‌ناڵێنن، ئێستاش كه‌ باری ئابووری هه‌ندێك له‌ هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات گرنگی به‌ڕوكاری ده‌ره‌وه‌یان ده‌ده‌ن و بڕیاری ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن قژیان بڕوێننه‌وه‌.

گرفته‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ سه‌نته‌رێكی ڕێكخراو بۆ ئه‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ له‌و وڵاته‌دا بوونی نییه‌، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ڕێی ڤیدیۆیی یوتیوبه‌وه‌ خۆیان فێركردوه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌رئه‌نجامی به‌شێك له‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان كۆتایی هاتنی ژیانی كه‌سه‌كه‌یه‌.

ڕه‌شید یه‌كێكه‌ له‌ قوربانیه‌كانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ ساڵی ڕابردوو له‌ نۆرینگه‌یه‌ك له‌ نیودلهی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی‌ موه‌كانی سه‌ری بۆكراوه‌ توشی ژه‌هراوی بوونی خوێن بووه‌، دایكی ده‌ڵێت" كوڕه‌كه‌م هه‌ردوو گورچیله‌ی‌ له‌كار وه‌ستا له‌ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵ و ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی‌ له‌شی زیانی به‌ركه‌وت پاش ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، من كوڕه‌كه‌مم له‌ده‌ستدا نامه‌وێت هیچ دایكێكی دیكه‌ ئه‌مه‌ بچێژێت"

دایكی ئه‌م قوربانیه‌ ده‌ڵێت" كاتێك كوڕه‌كه‌م دێته‌وه‌ بیرم هه‌موو ڕۆژێك به‌هێواشی ده‌مرم، داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كه‌م ئه‌م سه‌نته‌ره‌ فێڵبازانه‌ نه‌بنه‌ هۆی گیان كێشانی كوڕه‌كانیان"

ڕه‌شید ڕوخساری ئاوساوه‌ و پێستی ڕه‌ش بووه‌ پاشان گیانی له‌ده‌ستداوه‌، له‌و كاته‌دا خێزانه‌كه‌ی‌ سكاڵای یاساییان تۆماركردوه‌، پۆلیس چوار كه‌سی به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌م گه‌نجه‌ ده‌ستگیر كردوه‌ كه‌ سیان له‌وانه‌ پیاون.


AM:10:56:04/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 2424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌