به‌وێنه.. ئه‌نجلینا جولی له‌سه‌ر كوشتنی ژینا ئه‌مینی هاته ده‌نگ
وێستگە ستایل-
مه‌رگی ژینا له ته‌واوی جیهان ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بوو، له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌م خانمه زۆرینه‌ی كه‌سایه‌تی سیاسی و هونه‌ری ناوخۆی و جیهانی هه‌ڵوێستی خۆیان ڕاگه‌یاندوه.
شه‌وی ڕابردوو خانمه ئه‌كته‌ری ناوداری هۆڵیود" ئه‌نجلینا جولی" له‌ڕێی پۆستێك له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه نوسیویه‌تی" ڕێزی تایبه‌تی بۆ خانمه ئازا و بوێره‌كانی ئێران، هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌رگه‌یان گرتوه و ئه‌مڕۆ هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قام بۆ ئه‌وه‌ی داوای مافی خۆیان بكه‌ن"
جولی ده‌ڵێت"ئافره‌تان پێویستیان به‌وه نییه چاودێری ڕه‌وشتیان بكرێت، دوباره كار له‌سه‌ر ڕۆشنبیری و مێشك و جه‌سته‌یان بكرێت، ئه‌وان ته‌نها ئازادیان ده‌وێت، بژین و هه‌ناسه بده‌ن بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بێت، خانمانی ئێران ئێمه چاومان له ئێوه‌یه"
ئه‌نجلینا جولی جگه له‌وه‌ی خانمه ئه‌كته‌رێكی ناوداره هاوكات نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه بۆ كاری په‌نابه‌ران، له‌سه‌ر مافی خانمان ناوبه‌ناو قسه‌ی خۆی ده‌كات.
PM:12:46:29/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2704
جار خوێنراوهتهوه