ڤیدیۆ: بە فەرمی یەکەمین ترایلەری فیلمی سینەمایی (ڕۆژین) بڵاوکرایەوە
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ند شاباز زه‌مانی له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ترایلهیری فیلمی سینه‌مایی ڕۆژین بڵاوكرده‌وه كه تیایدا وه‌ك یه‌كێك له كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كان به‌شداری كردوه.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره شاباز وه‌ك ئه‌كته‌ر له فیلمی سینه‌مای به‌شداری بكات پێشتر وه‌ك گۆرانیبێژ ده‌ركه‌وتووه، قسه و باسی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م كاره نوێیه‌ی شاباز ده‌كرێت هه‌ندێك پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، هه‌ندێكی دیكه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن له بواری هونه‌ری گۆرانی وتندا به ته‌نها قاڵ ببوایه‌ته‌وه باشتر بوو.
له‌باره‌ی ڕۆڵبینین له‌م فیلمه‌دا شاباز ده‌ڵێت" دەمێکە ژن له ئێران و روژهەڵات به داخەوه بەشیوازێکی زۆر دڕندانه ژیانیان له مەترسی دایه و ناتوانن به دڵی خۆیان ژیان بکەن ، من ٣ ساڵ له‌مەوبەر لەسەر ئەم بابەتە له فیلمێک دا ڕۆڵم بینی بۆ ئەوەی لەم رێگایەوه بتوانم بچوکترن خزمەتم به خوشک و ژنانی روژههڵاتم کردبێت و پیشان بدەم که بۆ پێگه‌شتن به بچوکترین ئاواته‌کانیان ده‌بێت ژیانیان بکه‌وێته مه‌ترسیەکی گەوره‌وه"
شاباز ده‌شڵێت" هیوا دارم توانیبێم بەم خزمەته دەنگی خوشکان و ژنانی روژهەڵاتم بگەیەنم به تەواوی دونیا"
شاباز زه‌مانی ساڵی 1990 لە شاری سلێمانی لەدایكبوە، لە ساڵی 2017 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له‌یه‌ك جیابوونه‌وه، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه.
PM:12:04:29/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1236
جار خوێنراوهتهوه