شادان فوئاد: بە دەستی ھاونیشتمانانی خۆمان بەر ئەزموونی گازی فرمێسک ڕێژ کەوتین
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند شادان فوئاد له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك باس له ئه‌زمونێكی نوێی ژیانی ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانی به‌شداریان كردوه.
ئه‌م خانمه نوسیویه‌تی" ئەمرۆ لە خۆپیشاندان بۆ پشتگیری کردنی کوردانی ڕۆژھەڵات و میللەتانی ئێران و قوربانیانی بۆردومانەکەی کۆیە و زڕگوێز و ناوچەکانی تری باشوور لە شەقامی سەھۆڵەکە من و شەماڵ بە دەستی ھاونیشتمانانی خۆمان بەر ئەزموونی گازی فرمێسک ڕێژ کەوتین، ئای چەند تاڵ و پڕ ئازارە و نامۆیە ئەم ئەزموونە."
شادان یه‌كێكه له‌و خانمه هونه‌رمه‌ندانه‌ی ساڵانێكی زۆره له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له بواری هونه‌ریدا كارده‌كه‌ن و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین.
AM:10:57:29/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 3248
جار خوێنراوه‌ته‌وه