‌ڤیدیۆ: دیاری قه‌ره‌داغی به‌م نزیكانه‌ به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-

هونه‌رمه‌ند دیاری قه‌ره‌داغی له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا باس له‌وه‌ ده‌كات به‌م نزیكانه‌ به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

لێرەوایە نوێترین به‌رهه‌می دیاری قه‌ره‌داغیه‌ له‌ تێكستی "مازیار فایه‌ق" ه‌ و بڕیار وایه‌ به‌م نزیكانه‌ بڵاوببێته‌وه‌.

دیاری قه‌ره‌داغی ساڵی 1967 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌، گۆرانیبێژێكی ناسراوی كورده‌، خاوه‌نی ستایلی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی له‌گۆرانی گوتندا، جگه‌ له‌ ڤیدیۆ كلیپ و كۆنسێرت و گۆرانی تۆماركراو، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، خاوه‌نی ستایلێكی تایبه‌ته‌و له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به‌ كاری ھونه‌ری كردووه‌.


PM:05:06:18/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌