نیشانه‌كانی ئالوده‌بوون به كحول و مادده هۆشبه‌ره‌كان
وێستگە ستایل-
كحول و مادده هۆشبه‌ره‌كان دووان له‌و پێكهاتانه‌ن كه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن مه‌ترسیان ده‌بێت، دكتۆر ھێمن پزیشکی پسپۆڕی دەرونی دیارترین نیشانه‌و ماکە جەستەییەکانی ئالودەبوون بە کحول و مادە هۆشبه‌ره‌كان ده‌خاته ڕوو.
دیارترین نیشانە و ماکە جەستەییەکانی ئالودەبوون بە کحول و مادە ھۆشبەرەکان بریتیه له:
1- لاوازبوون
2- کەمبونەوەی بەرگری لەش، و زیادبوونی ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشی.
3- برینی گەدە و دوانزەگرێ
4- ھەوکردن و بەمۆمبوونی جگەر
5- ھەوکردن و شێرپەنجەی پەنکریاس
6- پوکانەوەی مێشک یان پەتکەی مێشک
7- پوکانەوەی مێشکۆکە و لەدەست دانی ھاوسەنگی
8- پەتکەی دڵ
9- سوربونەوە و ئاوکردنی چاو
10-ئاوکردن و مشەمشی لوت
11- لەرزین
12-بۆنی ناخۆش
لە نیشانە و ماکە دەرونی و کۆمەڵایەتیەکانی کحول و مادە ھۆشبەرەکان:
1- خەمۆکی
2- دڵەڕاوکێ
3- توند و تیژی
4-جیابونەوەی خێزانی
5- گومان
6- شیزۆفرینیا
7-ڕەفتاری دژەکۆمەڵ
8- گۆشەگیربوون
9- پشتگوێخستنی خود
10-ڕەفتاری دژە یاسا
11- گۆڕانی ئارەزووی خەو و خواردن
12- ناڕێکی مەزاج
دەرکەوتنی نیشانەکان بەپێ ی کات و بری خواردنەوەکە دەگۆڕێت، مەرج نیە ھەموو نیشانەکان لە ھەمان کات و لەھەمان کەس ڕوبدەن.
PM:04:34:18/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوه‌ته‌وه