‌17 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مه‌رزیه‌ فه‌ریقی تێپه‌ڕی

وێستگە ستایل-

مه‌رزیه‌ فه‌ریقی خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردستان، ئه‌مڕۆ 17 ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگی ده‌نگێكی تایبه‌تی خانمانه‌ی‌ كوردی تێپه‌ڕ ده‌بێت.



مەرزیە فەریقی لەدایكبووی سالی 1958 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان، له‌ ته‌مه‌نی لاوێتیه‌وه‌ چۆته‌ دنیای هونه‌ر و خاوەنی چەند گۆرانی و سروودێكی نیشتمانییە.

حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مەرزیە فەریقیدا – CHRA.TV

هه‌تا تەمەنی 17 ساڵی، مه‌رزیه‌ ژیانی لە شاری مەریوان بەسەر بردووە، پاشان بۆ درێژەدان بە خوێندن، ڕوویكردۆتە شاری سنە، لەوێ خوێندنی مامۆستایەتی تەواو كردووە‌و، بڕوانامەی دبلۆمی بەدەستدەهێناوە.

مەرزییە فەریقی

یادی 15 ساڵەی كۆچی دوایی مەرزیە فەریقی دەكرێتەوە – Politic Press

یادی 15 ساڵەی كۆچی دوایی مەرزیە فەریقی دەكرێتەوە – Politic Press

بۆ یەكەمین جار لە تەمەنی 9 ساڵیدا چۆتە سەر شانۆی قوتابخانەكەی‌و، گۆرانیەكی فەتانەی وەلیدی‌ وتۆتەوە، ساڵی 1977 لە‌شاری سنە بە هونەرمەند ناسڕی ڕەزازی ئاشنا بووەو لە ساڵی 1978 زەماوەندیان كردوە،دواتر شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان جێدەهێڵن و روودەكەنە ژیانی پێشمەرگایەتی ‌و پاش چەند ساڵێك لە شاخ دواتر بەرەو هەندەران ڕۆیشتوون. 

لەیادی ١٦ ساڵەی کۆچکردنیدا.. چەند وێنەیەکی کەم بینراوی مەرزییەی فەریقی

Album - ئه لبوم - مەرزیە مەرزیە فەریقی، ناوی تەواوی مەرزیە شەهاب عەبدوڵڵایە، لە 22 / 5 / 1958، لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان چاوی بەژیان هەڵهێناوە. تا تەمەنی 17 ساڵی، ژیانی

لە سەرەتای ساڵی 1985وە، لە وڵاتی سوید وەك پەناهەندەیەك لەگەڵ ناسڕی هاوسەری و سێ مند‌اڵەكەی دڵنیا ‌و ماردین و كاردۆ ژیانی بەسەر بردووە لەساڵی 2005 لەكاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ لە وڵاتی سوید كۆچی دوایكرد.


PM:03:51:18/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 4164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌