90 هه‌زار كه‌س له ژاپۆن ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته سه‌روو 100 ساڵ
وێستگە ستایل-
بۆ یه‌كه‌مجار له وڵاتی ژاپۆن زیاتر له 90 هه‌زار هاوڵاتی ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته سه‌روو 100 ساڵ زۆرینه‌یان ئافره‌تن، ئه‌م داتایه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاری ژاپۆن بڵاویكردۆته‌وه .
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه له ئێستادا 90526 هاوڵاتی ژاپۆنی ته‌مه‌نیان 100 ساڵی تێپه‌ڕاندوه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش 4 هه‌زاری زیاتره له ڕێژه‌ی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، به‌مه‌ش ژاپۆن ژماره‌ی پێوانه‌ی له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن تێپه‌ڕاندوه.
ساڵی 1970 ته‌نها 310 هاوڵاتی به‌ته‌مه‌ن له ژاپۆن تۆماركراوه، ئێستاش له كۆی 90 هه‌زار هاوڵاتی به‌ته‌مه‌ن %88 یان ئافره‌تن و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پیاون.
له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا "فوسا تاتسۆمی" ته‌مه‌ن 115 ساڵ به‌ته‌مه‌نترین هاوڵاتی ژاپۆنه له پارێزگای" ئۆساكا" ی ژاپۆن ده‌ژی، به‌ته‌مه‌نترین پیاویش ناوی" شیجیۆ ناكامورا" یه له هێرۆشیما ده‌ژی.
PM:03:27:18/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1464
جار خوێنراوه‌ته‌وه