سه‌نا به‌رزنجی: واده‌كه‌م له بیستنی ناویشم بترسن
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ سه‌نا به‌رزنجی له‌ڕێی ستۆری هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی ناحه‌قی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن و قسه‌ی نه‌شیاو له‌سه‌ری دروست ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی سازكردنی كۆنسێرتێكی گه‌وره له شاری هه‌ولێر له 21 ی ئه‌م مانگه سه‌نا ده‌ڵێت" من كه‌سێكی زۆر ئارام و له‌سه‌ر خۆم و په‌یوه‌ندیم به ژیانی كه‌سه‌وه نییه به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی كاری ناحه‌ق به‌رامبه‌ر به من بكه‌ن له په‌پوله‌یه‌كی ئارامه‌وه ده‌بمه شێرێكی دڕنده"
سه‌نا ده‌شڵێت" خوا نه‌كات كچێك بێ ڕه‌حم ببێت ئیتر هیچ شتێك له‌به‌ر چاو ناگرێت، من هه‌ڕه‌شه ناكه‌م به‌ڵام له‌مه به‌دوا یه‌ك وشه و ڕه‌فتاری ناشرین به‌رامبه‌رم بكه‌ن واده‌كه‌م له بیستنی ناویشم بترسن"
سەنا لەدایکبوی ساڵی ٢٠٠١ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی پێ‌کرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆخۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی "راز" بڵاوکردەوە، چەندین گۆرانی و بەرهەمی تایبەت بەخۆی هەیە.
PM:06:40:10/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2624
جار خوێنراوه‌ته‌وه