‌ڤیدیۆ: پرۆدیوسه‌رێكی ئێرانی به‌هره‌ی‌ ده‌نگ خۆشی پیاوێكی كوردی ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-


جابر جابر بهارمست پرۆدیوسه‌ری میوزیكی ئێرانی پاش ئه‌وه‌ی‌ گرته‌ ڤیدیۆیی پیاوێكی هه‌ژاری كوردی ده‌نگ خۆشی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ ئینسگرام بڵاوكرده‌وه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا ده‌نگۆی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.

لا يتوفر وصف.

ئه‌م پیاوه‌ كورده‌ ده‌نگ خۆشه‌ گۆرانییه‌كی ئه‌ستێره‌ی‌ كۆچكردووی كورد" حه‌سه‌ن زیره‌ك" ده‌ڵێته‌وه‌ و ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی‌ نه‌ك ته‌نها دانیشتوانی كوردستان به‌ڵكو كه‌سایه‌تیه‌ ناوداره‌كانی بواری هونه‌ری ئێرانی هێناوه‌ته‌ جۆش و خرۆش.

لا يتوفر وصف.




PM:10:31:27/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 15012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌