ڤیدیۆ: پاش وتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی فه‌یروز هونه‌رمه‌ندێكی عێراقی توانجی زۆری لێدرا
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی عێراقی" سه‌یف نه‌بیل" له‌لایه‌ن چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕه‌خنه‌ی زۆری ئاڕاسته‌كرا پاش ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگێكدا گۆرانی" نسم علینا الهوی" ی ئه‌ستێره‌ی گۆرانی عه‌ره‌بی"فه‌یروز" ی وته‌وه .
نه‌بیل له شه‌وه ئاهه‌نگێك كه له دیمه‌شق سازیكردبوو ئه‌م گۆرانیه‌ی فه‌یروز ی وته‌وه، به‌شێك لایان وابوو ده‌نگی ئاسایی بووه بۆ ئه‌م گۆرانییه و به‌شێكی دیكه‌ش ڕه‌خنه‌ی زۆریان لێگرتوه و باس له‌وه ده‌كه‌ن گۆرانییه‌كه له‌گه‌ڵ ستایلی ئه‌و ناگونجێت و ده‌نگی بێزاركه‌ر بووه.
پاش ئاهه‌نگه‌كه و له دیمانه ڕۆژنامه‌وانیه‌كاندا نه‌بیل به جۆرێك وه‌سفی خۆی كردوه گۆرانیبێژێكی جیهانییه و ته‌نها هونه‌رمه‌ندێكی عه‌ره‌بی نییه.
PM:06:24:26/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 3236
جار خوێنراوه‌ته‌وه