ڤیدیۆ: سۆڤین له‌سه‌ر هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی هاته ده‌نگ
وێستگە ستایل-
پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیر كردنی له هه‌ندێك په‌یج له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه، چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ئێستا سۆڤین له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له ستۆری هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ده‌ستگیر كرابێت.
سۆڤین ده‌ڵێت" نه‌مده‌ویست پۆست بكه‌م و قسه بكه‌م به‌ڵام له‌به‌ر خێزانه‌كه‌م و ئه‌و ژماره زۆره‌ی ته‌له‌فۆن كه بۆمكراوه وایلێكردم پۆست بكه‌م، من لیستی ئه‌و په‌یجانه‌م نوسیوه كه هه‌واڵی ده‌ستگیر كردنی منیان بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر له24 كاتژمێردا هه‌واڵه‌كه نه‌سڕنه‌وه سكاڵاتان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م"
"سۆڤین ساڵح" لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ـە و خەڵکی شاری سلێمانییە، پێشتر ھاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە ھاوپیشەکانی خۆی له بواری ڕاگه‌یاندن بە ناوی "زانست" کرد به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه و پاش ئه‌وه هاوسه‌رگیری نه‌كردۆته‌وه.
PM:04:06:26/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 12012
جار خوێنراوه‌ته‌وه