ڤیدیۆ: بانگخوازێك ده‌ڵێت تێكه‌ڵاوبوونی كچ و كوڕ له گروپه‌كانی واتس ئه‌پ له‌م كاته‌دا نه‌شیاوه
وێستگە ستایل-
دواهه‌مین فه‌توای شێخێكی كوه‌یتی له‌باره‌ی تێكه‌ڵاوی كچان و كوڕان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بووه باسی گه‌رمی چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا.
شێخ عوسمان بانگخوازێكی كوه‌یتیه و له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی حوكمی دانانی گروپی وانه و خوێندن له وه‌تس ئه‌پ له‌ناو خوێندكاران‌دا وتویه‌تی"گونجاو نییه كچان و كوڕان گروپی تێكه‌ڵاو دروست بكه‌ن و تیایدا قسه بكه‌ن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه ببێت به پێكه‌نین و قسه‌ی جیاواز، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ بابه‌تی جدی بێت ئاساییه، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌ندامه‌كان نه‌كه‌ونه دانانی ئیمۆجی دڵ و پێكه‌نین و نوكته "
دوای ئه‌م فه‌توایه هه‌ندێك لایان وایه كه شێخ زۆر ڕۆچۆته ناو ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك و سنوری بۆ ئازادی خه‌ڵك داناوه و به‌شێكی دیكه‌ش پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆچی شێخ له گفتوگۆی خوێندكاران له گروپه‌كان ده‌ترسێت؟ له‌كاتێكدا ئێستا ساڵی 2022 ه و جیهان به‌ڕووی ئازادی‌دا كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م كه‌سایه‌تیه ناو به‌ناو به‌هۆی فه‌تواكانی ده‌نگۆی جیاواز له‌ناو خه‌ڵكدا دروست ده‌كات، ته‌نها له تویته‌ر زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س فۆڵۆیكردوه .
PM:03:16:26/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1540
جار خوێنراوه‌ته‌وه