‌یه‌كه‌مین ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ده‌رده‌ ڕێوی په‌سه‌ند كرا

وێستگە ستایل-

ملیۆنه‌ها هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی توشبووی نه‌خۆشی ده‌رده‌ ڕێوین، ئه‌ویش نه‌خۆشییه‌كی به‌رگری له‌شه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌رینی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو له‌ قژ، (FDA) ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی به‌م دواییانه‌ یه‌كه‌مین ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌ په‌سه‌ند كرد.

په‌سه‌ند كردنی ئه‌م ده‌رمانه‌ هه‌نگاوێكی نوێ و مێژوویه‌ بۆ توشبووان به‌ نه‌خۆشی ده‌رده‌ڕێوی، ده‌رمانه‌كه‌ ناوی"Olumiant"ه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ جۆرێك حه‌ب له‌ڕێگای ده‌مه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت و یه‌كه‌مین ده‌رمانه‌ كه‌ گڵۆپی سه‌وزی پێدرابێت.

Olumiant Approved for Severe Alopecia Areata - MPR

تێكچوونی به‌رگری له‌ش هۆكاره‌ بۆ توشبوون به‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌ بڵاوه‌، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ڕه‌گی تاڵه‌كانی قژ و ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌رمانه‌كه‌یان بۆ به‌كارهێندراوه‌.


PM:09:49:16/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌