خاوه‌نی جوانترین ڕوخساری سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی تایبه‌ت به خۆراكی منداڵ كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
خانمێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی "تیرنر كوك" كه‌خاوه‌نی ناودارترین ڕوخساری كۆرپه‌ی ساوا بوو له‌سه‌ر قتوی شیری منداڵان له ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا ڕوخساری ئه‌م خانمه له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا لۆگۆی كۆمپانیای" گیربر" ناودار تایبه‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی شیری منداڵان بووه.
كۆمپانیای "گیربر" تایبه‌ت به خۆراكی منداڵان هه‌واڵی مردنی ئه‌م خانمه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی" چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌وه‌ی ببێته دایك و مامۆستا و نوسه‌رێكی بلیمه‌ت، پێكه‌نین و نیگا سهركێشیهكانی له‌گه‌ڵ منداڵاندا ژیاوه، له قوڵای دڵمانه‌وه خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆمان بۆ خێزانه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م خۆشه‌ویستانی ڕاده‌گه‌یه‌نین"
وێنه‌یه‌كی كوك له ته‌مه‌نی 4 مانگی‌دا و له ساڵی 1927 ه‌وه خرایه سه‌ر قتوی به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای" گیربر" تایبه‌ت به خۆراكی منداڵان .
PM:09:05:06/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1204
جار خوێنراوهتهوه