تاكێك قه‌نه‌فه‌ی كۆن بۆی بوو به‌خێر
وێستگە ستایل-
خانمێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی" فیكی ئۆمۆد" پاش ئه‌وه‌ی بڕیاریدا بچێته خانویه‌كی نوێ له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا به‌باشی زانی كه‌ره‌سته‌ی ماڵه‌كه‌ی له ده‌ستی دوو بكڕێت به نرخێكی كه‌متر.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی تۆڕی"ئه‌ی بی سی نیوز" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" ئۆمۆد ئافره‌تێكی به به‌خت بووه له‌و تاكه قه‌نه‌فه‌یه‌ی به خۆڕای ده‌ستی كه‌وتوه بڕی 36 هه‌زار دۆلاری تیادا بووه، له كاتێكدا قه‌نه‌فه‌كه‌ی له‌ڕێی وێب سایتێكه‌وه ده‌ست كه‌وتوه كه به خۆڕای كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتوو ده‌داته هاوڵاتیان"
به‌ڵام ئۆمۆد بڕه پاره‌كه‌ی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا خاوه‌نه‌كه‌ی بڕی 2200 دۆلاری به دیاری پێبه‌خشیوه چونكه ئه‌مانه‌ته‌كه‌ی پاراستوه.
PM:06:40:06/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2548
جار خوێنراوهتهوه