به‌وێنه. شاجوانی پێشووی عێراق به جلوبه‌رگی كوردیه‌وه نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كات
وێستگە ستایل-
شەیما قاسم شاجوانی پێشووی عیراق وێنه‌كانی خۆی له په‌یجی فه‌رمی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به جلوبه‌رگی كوردیه‌وه بڵاوكردۆته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كانی نوسیویه‌تی"نەورۆزتان پیرۆز بێت"
ئه‌م خانمه خەڵکی شاری کەرکوکە و باوکی کوردە، ساڵانه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه جلوبه‌رگی كوردی ده‌پۆشێت یادی ئه‌و بۆنه‌یه ده‌كاته‌وه.
شه‌یما له‌دایكبووی 1996 ه، له چه‌ندین كه‌ناڵی عێراقی وه‌ك پێشكه‌شكار ده‌ركه‌وتووه، ساڵی 2015 بووه براوه‌ی نازناوی شاجوانی عێراق، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو هاوسه‌رگیری كردوه نازناوه‌كه‌ی لێ سه‌ندرایه‌وه، چونكه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی بوون به شاجوان ئه‌وه‌یه نابێت خانمه‌كه هاوسه‌رگیری كردبێت.
PM:10:13:20/03/2022
ئه‌م بابه‌ته 2640
جار خوێنراوه‌ته‌وه