خۆشترین وڵاتی جیهان كۆچبه‌ری ده‌وێت
وێستگە ستایل-
وڵاتی فنله‌ندا هاوڵاتیه‌كانی به خۆشبه‌خت ترینی جیهان داده‌نرێن به‌هۆی به‌رزی ئاستی گوزه‌رانیان و له ئێستادا به‌دوای كۆچبه‌ر ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزی كاری وڵاته‌كه‌ی به‌هێز بكات.
ساكۆ تیهفیراینن پسپۆڕی له بواری خستنه سه‌ر كار له وڵاتی فیله‌ندا تایبه‌ت به ئاژانسی" تالنتد سۆلیۆشنز" وتویه‌تی كه وڵاته‌كه‌ی پێویستی به ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌ستی كار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن داهات بۆ ئه‌و نه‌وه به‌ته‌مه‌نه دابین بكه‌ن كه ئێستا له وڵاته‌كه‌دا هه‌ن.
ژماره‌ی گه‌نج له وڵاتی فنله‌ندا زۆر كه‌مبۆته‌وه و ڕێژه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كان له‌م وڵاته گه‌یشتۆته %47.5 و بۆ دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستی كار پێویستی به 20-30 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و ئاماده‌یه كۆچبه‌ر وه‌ربگرێت.
PM:06:43:23/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 4440
جار خوێنراوه‌ته‌وه