ئایكۆنهكهی جوانی ژیانێكی پڕ له مه‌ینه‌تی به‌ڕێ كرد
وێستگە ستایل-
وێستگه ستایل- چراخان ئاسۆ
جوانترین ئافره‌تی جیهان" مارلین مۆنرۆ" به‌دبه‌خترین ژیانی هه‌بووه له‌و كاته‌وه‌ی له‌دایك بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌ك له ته‌مه‌نیدا بۆته خاوه‌نی هه‌موو شتێك كه مرۆڤ ئاوات به بوونی ده‌خوازێت.
مۆنرۆ ئایكۆنهكهی جوانی ساڵی 1926 له‌دایكبووه هیچكات باوكی خۆی نه‌بینیوه و دایكشیشی دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی جێی هێشتووه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای و ئاسایی ژیاون هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ته‌ندروستی ده‌رونی دایكی تێكچووه و توشی نه‌خۆشی " پارانۆیا" بووه و كه‌وتۆته نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونییه‌وه، دوای ئه‌وه مۆنرۆ له‌ماڵی هاوسێكانیان ماوه‌ته‌وه و دواتر چۆته ماڵی هاوڕێیه‌كی دایكی به‌ناوی گرایس و ئه‌ویش به‌خشی به خێزانێك كه منداڵیان نه‌بووه و دوای ئه‌و كاته ژیانی له‌لای 12 خێزانی جیاواز به‌سه‌ر بردووه و یه‌كێك له‌و پیاوانه‌ی له ماڵیدا ژیاوه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ری ئه‌م شۆكه ده‌رونییه وایكردوه توشی گرفتی قسه‌كردن ببێت.
ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی بۆته 15 ساڵ گرایس هاوڕێكه‌ی دایكی، مۆنرۆ ده‌دات به شوو به‌ڵام دوای دوو ساڵ له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه و دواتر له كارگه‌یه‌ك هه‌فتانه به 20 دۆلار كارده‌كات، دوای ماوه‌یه‌ك وێنه‌گرێكی سه‌ربازی وێنه‌یه‌كی ده‌گرێت و پێشنیازی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كات وه‌ك نمایشكاری جلوبه‌رگ كاربكات پێشنیازه‌كه‌ی قبوڵده‌كات و ده‌چێته بواری دراماوه وه‌ك ئه‌كته‌ر كارده‌كات به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و به ده‌ست خراپی دۆخی داراییه‌وه ناڵاندویه‌تی.
مۆنرۆ به‌رامبه‌ر 50 دۆلار وێنه‌یه‌كی ڕووتی گرت و بێ ئاگاداری خۆی وێنه‌كه بڵاوكرایه‌وه و گۆڤاری "پله‌ی بۆی"وێنه‌كه‌ی كڕی و مافی خاوه‌ندارێتی وێنه‌كه‌ی بۆ خۆی گه‌ڕانده‌وه به‌مه‌ش مۆنرۆ بووه یه‌كه‌م ئافره‌ت وێنه‌ی ڕووتی له‌سه‌ر به‌رگی ئه‌م گۆڤاره بڵاوببێته‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاو بوو بۆ بوون به ئه‌ستێره له‌و كاته‌دا.
ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ یاریزانی به‌یس بۆل" جۆ دیماجۆ" هاوسه‌رگیری كرد به‌ڵام جۆ ڕێگه‌ی نه‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ی ببێته ئایكۆنی سێكس و به‌هۆی دیمه‌نێكی فیلمی "The Seven Year Itch" ئه‌شكه‌نجه‌ی مۆنرۆیدا و دوای 7 مانگ له یه‌ك جیابوونه‌وه و ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر مۆنرۆ جێهێشت و به‌هۆی زۆر خواردنی ده‌رمانی ده‌رونی توشی سترێس و بێخه‌وی بووه و له‌كاتی كاركردنی له فیلمه‌كاندا28 جار دیمه‌نی یه‌ك نمایش دوباره كراوه‌ته‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ك مۆنرۆ له‌گه‌ڵ نوسه‌ری ناودار ئارسه‌ر میله‌ر هاوسه‌رگیری كردوه به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه و چه‌ندینجار منداڵی له‌بار چووه و خه‌ونی بوونی به دایك نه‌هاتۆته دی و دوای جیابوونه‌وه‌ی له میله‌ر به زۆر براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ده‌رونییه‌وه و له‌و كاته‌دا هاوسه‌ری یه‌كه‌می" جۆ دیماجیۆ" ڕزگاری كردوه له‌و دۆخه ده‌رونیه‌ی تێیكه‌وتووه.
به‌هۆی توشبوونی به خه‌مۆكی و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی مۆنرۆ ده‌رمانی هێوركه‌ره‌وه‌ی به‌كارهێناوه و زۆر مه‌ی خواردۆته‌وه و به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی هێوركه‌ره‌وه‌كان له یه‌كێك له ڕۆژه‌كانی ساڵی 1962 مۆنرۆ به مردووی له‌سه‌ر جێگای نوستنه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
PM:06:24:16/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2956
جار خوێنراوهتهوه