هاوسه‌ری ئه‌و پزیشكه‌ی گێچه‌ڵی به ئافره‌تێك كرد داوای لێبوردن ده‌كات
وێستگە ستایل-
هاوسه‌ری ئه‌و پزیشكه گه‌شتیاره به‌رازیلیه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی به ئافره‌تێكی میسریه‌وه كرد و ڤیدیۆیی گێچه‌ڵپێكردنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه داوای لێبوردنی له هاوڵاتیانی میسر كرد.
ئه‌م خانمه له‌ڕێی نامه‌یه‌كه‌وه كه به زمانی "عه‌ره‌بی و ئینگلیزی" بڵاویكردۆته‌وه داوای لێبوردنی له هاوڵاتیانی میسری كرد بۆ ئه‌و كاره‌ی مێرده‌كه‌ی كردویه‌تی.
هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگای میسر سزای زیندانی كردنی بۆ ئه‌م پزیشكه به‌رازیلیه ده‌ركرد كه له‌كاتی بازاڕكردن له جێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به كه‌لوپه‌لی مێژووی به زمانی پورتوگالی گێچه‌ڵی سێكسی به خانمێكه‌وه كردوه كه فرۆشیار بووه له بازاڕی كه‌لوپه‌لی ئه‌نتیكه و پزیشكه‌كه له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن فۆڵۆوه‌ری هه‌یه ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و ئه‌م بابه‌ته‌ش توڕه‌ی هاوڵاتیانی میسری به‌دوای خۆیدا هێنا.
هاوسه‌ری پزیشكه به‌رازیلیه‌كه" ڤیكتۆر سۆرینتینۆ به‌ناوی خۆی و منداڵه‌كانیه‌وه به‌نامه‌یه‌ك كه له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه داوای لێبوردنی له هاوڵاتیانی میسر كردوه ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زیانه مه‌عنه‌ویه‌كان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و تكا ده‌كات داوای لێبوردنه‌كه‌ی قبوڵ بكرێت."
PM:05:20:05/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 6752
جار خوێنراوه‌ته‌وه