ڤیدیۆ: ئوستورالیه‌كان سنیكه‌ر بایكۆت ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و جۆره سنیكه‌ره‌ی كه پێشتر له ئوستورالیا به‌رهه‌م ده‌هات ئێستا له چینه‌وه هاورده ده‌كرێت و له‌سه‌ر كیسه‌كه‌ی لۆگۆی وڵاتی چین هه‌یه و ئوستورالیه‌كان بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه بایكۆنی بكه‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوڵاتیانی ئوستورالیا بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه ئه‌گه‌ر ماركه ئوستورالیه‌كه نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه ناو ماركێته‌كان ئه‌وه بایكۆتی سنیكه‌ر ده‌كه‌ن و جارێكی دیكه نایكڕن.
سنیكه‌ر له‌لایه‌ن كۆمپانیای Mars به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای شیرینیه له وڵات‌دا و به‌رهه‌مهێنه‌ری هه‌ریه‌ك له شیرینیه‌كانی " Maltesers و Twix و M & Ms"ه
وته‌بێژی كۆمپانیاكه له‌لای خۆیه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانی سنیكه‌ر براوه‌ته Jiaxing له نزیك شه‌نگه‌های و له‌وێ پاڵپشتی كۆمپانیا ئوستورالیه‌كه و كارمه‌نده‌كانی ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌مه‌كانیان له‌سه‌ری نوسراوه كه دروستكراوی وڵاتی چینه.
PM:10:12:01/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 6624
جار خوێنراوه‌ته‌وه