کەژاڵ ئەحمەد لەسەر شعرێکی داوای لێبوردن دەکات
وێستگە ستایل-
خانمه نوسه‌ر و شاعیر كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ڕێی پۆستێكه‌وه بۆ شیعرێكی داوای لێبوردن ده‌كات ئه‌مه‌ش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی كۆمه‌ڵێك گه‌نجی كورد دێت كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له هه‌وڵدانیان بۆ گه‌یشتن به ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ده‌ریای ئیجه‌دا خنكان.
ئه‌م خانمه له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" داوای لێبوورن لە هەموو ئەو کوردانە دەکەم ، کە لەدوا ساڵی 2003 وە لە دەریای ئیجەدا خنکاون. لەشیعرێکمدا کە بۆ یادی دوانزە ساڵەی ڕاپەڕینم نوسیبوو. لەگەڵ رووخانی ڕژێمدا ،ئەوەندە دڵ‌پڕ ئومێد بووم پێم وابوو، ئیدی هیچ کوردێک لە ئیجەدا ناخنکێت "
( بۆ دوانزه ساڵه‌ی راپه‌ڕین )
کەژاڵ ئەحمەد
له‌ساڵی دوانزهههمینا
له‌وه‌رزی فڕین‌و
سهیرانو ساڕێژبوونه‌وه‌ی برینا
بۆم هه‌یه له كه‌ركووك بژیم
یان له‌هه‌ولێر،
یان له‌به‌غدا
یان خانه‌قین.
ئیتر هه‌رگیز
كوردێك له‌ده‌ریای ئیجه‌دا
ناخنكێت.
دوای دوانزه ساڵ
ئێمه ئه‌و پۆله مهلانهین
به‌ئومێدین؛
ئیدی بژین
ئیدی بفڕینو
ئارام بین.
ساڵی 2003
٭دیوانی ( ئاوێنەم شکاند )
٭مۆتیڤەکە ،بەرهەمی کاک جەبار سابیرە.
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ساڵی 1967 له گه‌ڕه‌كی ته‌په‌ی مه‌لا عه‌بدوڵای كه‌ركوك له دایك بووه، دوای پێنچ ساڵ له كه‌ركووك چووه‌ته سلێمانی و خوێندن و چالاكییه‌كانی ده‌ست پێ كردووه.
نووسه‌ر، شاعیر و رۆژنامه‌نووسی ناوبراو له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا چووه‌ته ڕیزی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ڕانی كوردستان و ساڵی 1987 ده‌ستی به شیعر نووسین كردووه، ساڵی 1992 بووه به رۆژنامه‌نووس و سه‌ره‌تا له رۆژنامه‌ی ئاڵای ئازاد و دواتر له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی پێشكه‌ش كردووه، به‌شێك له شیعره‌كانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی ئینگلیزی، نه‌رویجی، عه‌ره‌بی، فارسی و توركی وه‌رگێڕدراون.
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی شاعیر، له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2008 ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ عهبدولودود عه‌بدولره‌حیم پێكه‌وه‌نا و ماوه‌یه‌كی زۆر له ئه‌رده‌ن ژیا،و ساڵی پار جیابوونه‌وه‌ی خۆی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا كرد و له ئێستادا له‌شاری سلێمانی ده‌ژی.
PM:12:26:25/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 12416
جار خوێنراوهتهوه