به‌وێنه.. گه‌رما وایكردوه ئوستورالیه‌كان بچنه‌وه كه‌ناری ده‌ریا
وێستگە ستایل-
به‌شێك له ئوستورالیا بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ شه‌پۆلێكی گه‌رما ڕووی تێده‌كات و جارێكی دیكه پله‌كانی گه‌رما ده‌بنه‌وه به 40 پله‌ی سلیزی، و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئوستورالیا له‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه ئه‌م شه‌پۆله گه‌رمایه ڕوی تێده‌كات.
ئه‌م شه‌پۆله هه‌وا گه‌رمه هه‌تا كۆتای هه‌فته ده‌گاته ناوچه‌ی نیو ساوز ویلز و پسپۆڕانی كه‌شوهه‌وا باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ببێته هۆی سوتانی دارستانه‌كان و له سیدنی پله‌كانی گه‌رما 30 پله تێده‌په‌ڕێنێت و له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ش ده‌گاته 40 پله.
ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به نزیكه‌ی 10 پله زیاتره له‌چاو ساڵه‌كانی دیكه له هه‌مان به‌رواردا ، بۆ فێنكبونه‌وه‌یان به‌شێك له هاوڵاتیانی ئه‌م كیشوه‌ره ڕویان له نزیكترین كه‌ناراوه‌كان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كه‌متر كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ریان.
AM:09:25:02/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3504
جار خوێنراوه‌ته‌وه